zhyr

گردبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دژی پێنەدانی مووچە و هاوکارییەکانیان دەستیپێکرد

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێشمەرگەکانی لیوای 9ی پیادە دژی راگرتنی هاوكارییەکانیان و پێنەدانی مووچەکانیان گردبوونەوە و داوادەکەن وەک چۆن ئەوان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن حکومەتیش مافی خۆیان بداتێ.

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تەموزی 2024، بەشێک لە پێشمەرگەکانی لیوای 9ی پیادە دژی پێنەدانی مووچەکانیان و راگرتنی ئەو هاوکارییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆیان خەرجکراوە گردبوونەوە.

وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، ئەوان ئەرکەکانیان بەبێ هیچ کەموکوڕییەک جێبەجێ دەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان جگە لەوەی مووچەکانیان پێنادات، ئەو هاوکارییەشیان پێنادات کە هاوپەیمانان دەینێرێت.

28 لیوای دیکە ئەو هاوکارییە وەردەگرن کە هێزەکانی هاوپەیمانان ناردوویەتی، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەوترێت کێشە لە لیستەکانیان هەیە بەشێک لە لیواکان تائێستا هاوکارییەکانیان وەرنەگرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار