zhyr

هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی پێشمەرگە ماوەی 68 رۆژ دەبێت مووچەیان وەرنەگرتووە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

وتەبێژی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، رەنگە ئەم هەفتەیە وردبینی ئەو لیستەی نوێیەی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە کە ناردوومانەتەوە بۆ بەغدا تەواوبێت و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تەموزی 2024، لە لێدوانێکی تایبەتدا ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوڵاتی راگەیاند، "رەنگە ئەم هەفتەیە وردبینی ئەو لیستەی نوێیەی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە کە ناردوومانەتەوە بۆ بەغدا تەواوبێت و بەغدا پارەی مووچەی هێزی پێشمەرگە بنێرێت".

لەبارەی دۆخی دارایی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی پێشمەرگە ئەحمەد لەتیف وتی، "هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی پێشمەرگە ماوەی 68 رۆژ دەبێت مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی زۆر خستووەتەسەر دۆخی داراییان".

وتیشی، "پێشمەرگە نیگەرانە کە لەلایەن حکومەتەوە مافەکانیان پێشێلدەکرێت، بۆیە ئومێد دەکەین ئەو داواکارییانەی بەغدا داوای کردبوو لە لیستەکەدا هەمووی جێبەجێ کرابێت، بۆ ئەوەی مافی پێشمەرگە وەک مووچەخۆرێک بەبێ کەموکوڕی بدرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار