zhyr

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما دادەبەزێت و نمە باران دەبارێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستبە نزمبوونەوە دەکات و ئەگەری نمە باران هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تەموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کشانەوەى خۆڵبارین لە شارى سلێمانى وە پلەکانی گەرما یه‌ك بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 8ی ته‌موزی 2024، ئاماژەی بەوەکراوە، "سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچەکانى باکوورى هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە سنوورییەکانى باکووری هەرێمی کوردستان".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42

سلێمانی: 38

دهۆک: 38

کەرکوک: 43

هەڵەبجە: 41

زاخۆ: 38

سۆران: 39

حاجی ئۆمەران: 27

گەرمیان: 44

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار