zhyr

بەرگری شارستانی سۆران: بەهۆی بچوکی منداڵە تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمی دارین گەیلانی تەمەن دوو ساڵ بدۆزرێتەوە، کە ئەمڕۆ لە باوەشی باوکی کەتۆتە ناو ئاو و خنکاوە.

دەشڵێت، تیمەکانمان گەڕانێکی وردیان کرد بەڵام بەهۆی بچوکی منداڵەکە و سەختی شوێنەکە تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، زیاتر لە شەش تیمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بەشداری گەڕانیان کردوە.

ئەوەشی خستۆتەروو، بەیانی تیمەکانمان بەردەوام دەبن لەگەڕان و بەئومێدی دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکە و بەخشینی تۆزێ ئارامی بە دڵی کەس و کارەکەی پشتیوان بەخودای گەورە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمساڵ تا ئێستا حەوت قوربانی خنکان لە ئاودا هەیە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار