zhyr

 ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك: هیچ رێككەوتنێک لە ئارادانییە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کەرکوک ناکات، ئاماژە بەوەشدەکات هیچ رێككەوتنێكیش لە ئارادانییە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا.

ئەحمەد رەمزی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، "ئەو هەواڵانەی باس لە سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن بۆ پارێزگای كەركوك, دوورن لە راستیەوە, هیچ شتێكمان لەوبارەیەوە پێ رانەگەیەندراوە، هیچ رێككەوتنێكیش لە ئارادانییە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وتویەتی، " ئومێد دەكەین سودانی سەردانی كەركوك بكات و كێشەكانی چارەسەربكات، چونكە دواخستنی حكومەتی خۆجێی كەركوك كاریگەری لەسەر بەرژەوەندی پێكهاتەكانی كەركوك دەبێت لەڕووی وەزیفە، پرۆژە و خزمەتگوزارییەكانەوە".

جێگای ئاماژەیە، تائێستا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا یان هەڵبژاردنی پارێزگار، هیچ رێككەوتنێكی عەرەب یان كورد لە ئارادنییە بۆ هەنگاونان بەرەو پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار