zhyr

شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دێتە هەولێر

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تەموزی 2024، بە مەبەستی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەولێر بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی 69 رۆژ دەبێیت هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بەغدا رایگەیاندووە، تاوەکو وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە تەواو نەکرێت پارە نانێرێت بۆ مووچە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار