zhyr

ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بڵاوکرایەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تەموزی 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "لە پارێزگای هەولێر یەک ملیۆن و 366 هەزار و 462 دەنگدەری گشتیی هەن، کە لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 16 هەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە یەک ملیۆن و 496 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 146 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە".

جومانە غەلای لەبارەی دەنگدەرانی دهۆکەوە وتی، "لە دهۆک 926 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن تاوەکو 3ی تەموزی 2024، 738 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە".

بەپێی ئامارەکەی کۆمسیۆن بێت، کۆی گشتیی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار دەنگدەرە و تاوەکوو ئێستاش دوو ملیۆن و 901 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

بەپێی ئەو وادەیەبێت کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار