خشتەی مووچەی مانگی حوزەیران بڵاوکرایەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەموزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 10ی تەموزی 2024 بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە 11ی تەموزی 2024 بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "وەزارەتی کارەباو سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخشتەکەدا نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار