وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەسەر پێنەدانی مووچەی وەزارەتەکەی هاتەدەنگ

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی مووچەی وەزارەتەکەیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمشەو سێشەممە 9ی تەموزی 2024، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "وەزیری كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی كە بووەتە هۆی خەرج نەكردنی مووچەی وەزارەتەكەمان".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەم رووەوە هەمووان ئاگاداردەكەینەوە كە وەزارەتمان بە نووسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێری فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو چارەسەری كردووە، لەم پێناوەشدا خەرجی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێمی لەسەر میلاكی وەزارەتمان بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستووەتەوە".

وەزارەتی دارایی و ئابووەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 9ی تەموزی 2024 لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاوکردەوە، بەڵام لە لیستەکەدا وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی تێدانەبوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار