حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراوە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تەموزی 2024، د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند، "حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراوە کە پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ، کە خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و لە ماڵەوە ئاژەڵیان هەبووە و بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵەکان هەبووە، تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە و ئێستا لە شاری هەولێر چارەی پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە هەشتەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوونە لەم ئەمساڵدا کە لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت، لەو هەشت حاڵەتە تەنها یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە لە شاری دهۆک".
