ماوەی 30 رۆژ بۆ رێككەوتنی لایەنەكانی کەرکوک دیاریکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ماوەی 30 رۆژ بۆ رێككەوتنی لایەنەكان دانراوە و كۆبوونەوەکەش بە کراوەیی جێهێڵدرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تەموزی 2024ی پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، "كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەكراوەیی دەمێنێتەوە تاوەكو رێككەوتنێكی سیاسی ئەنجامدەدرێت و دواتریش دانیشتنێكی دیكە لەو بارەیەوە دەكرێت''.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ماوەی 30 رۆژ بۆ رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان دانراوە و دوای ئەو ماوەیە كارەكان ئەنجامدەدرێن''.

وتیشی، "ئێمە شەرعیەتمان دا بەوەی کە ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کارایە، لە ڕووی یاساییەوە کەس ناتوانێت  ئەو ئەنجوومەنە هەڵوەشێنێتەوە".

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بوو لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە 18ی کانونی یەکەمی 2023 ئەنجامدرا.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار