توركیا هەزاران دۆنم زەوی پارێزگای دهۆكی داگیركردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، توركیا هەزاران دۆنم زەوی پارێزگای دهۆكی داگیركردووە، ئاماژە بەوەشدەکات، لە ماوەی هەفتەیەكدا سوپای توركیا 100 جار خاكی عێراقی پێشێلكردووە و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش بەرامبەر پێشێلكارییەكان هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تەموزی 2024، جەبار عودە، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، "سوپای توركیا هەزاران دۆنم زەوی پارێزگای دهۆكی داگیركردووە"، داواش لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەكات دۆسیەی نێودەوڵەتی دژی ئەنقەرە بكاتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، "لە ماوەی هەفتەیەكدا سوپای توركیا 100 جار خاكی عێراقی پێشێلكردووە و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش بەرامبەر پێشێلكارییەكان هیچ هەڵوێستێكی نەبووە".

وەک ئەو سەرکردەیە دەڵێت، "ئەوەی سوپای توركیا لە دهۆك دەیكات كاریگەری مەترسیداری هەیە و بەشێكە لە داگیركاری خاكی عێراق، بەجۆرێك سوپای توركیا 50 بنكەی سەربازی كردووەتەوە كە پێنجیان بنكەی گەورەن و هەزاران سەربازی تێدا جێگیركردوون".

 داوا دەكات، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بێدەنگی بشكێنیت و جیهان لە پێشێلكارییەكانی توركیا بەرامبەر عێراق و هەرێمی كوردستان ئاگادار بكاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار