کەسێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لە گوندی ئیسماوای سنووری قەزای بەردەڕەش کەسێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.

شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 12ی تەموزی 2024، لە گوندی ئیسماوای سنوری قەزای بەردەڕەش کەسێک لەکاتی گەڕانەوەی لە کار لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا".

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکە بێت، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی "یونس محەمەد"ە و پاسەوانی قوتابخانە بووە و کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە دانیشتووی بەردەڕەش بووە، ئەمڕۆش بە مەبەستی کارکردن چووەتە گوندی ئیسماوا و لەوێ لەلایەن ئامۆزاکەی خۆیەوە کوژراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار