شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و داعشدا روویدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و دا*ع*شدا روویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و دا*ع*شدا لە ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکوک پێکدادان روویدا و کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا،

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تەموزی 2024،  دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرلەبەیانی کاتژمێر 8:00ی بەیانی لە ناحیەی قەرەهەنجیر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش رووبەڕوبونەوە روویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیرکرا".

ئاماژە بەوەدراوە، "ئەم دوو چەکدارەی گروپی تیرۆریستی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو رووبەڕوبونەوە روویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەرروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد، تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە".

ئەوەش هاتووە، "لە ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوە لە قەرەهەنجیر  کارمەندێکی ئاسایش بەناوی ( جوامێر عەزیز ڕەشید) شەهیدبوو و کارمەندێکی ترمان برینداربوو".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار