هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ روونکردنەوە دەدات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی پرسی دانانی کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ڕێگاوبانی دەرەوەی شار روونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "لە چەند رۆژی رابردوو یەکێک لە کەناڵەکان و لەڕێی پەیامنێرێک بابەتێکی پەیوەندیدار بە پرسی دانانی کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ڕێگاوبانی دەرەوەی شار وە بەدیاری کراوی سلێمانی – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بڵاوکراوەتەوە، کە لەڕاستیدا کاری ئەو کەناڵە نییە لە بری بەڕێوەبەرایەتیمان قسە و روونکردنەوە بدەن، وە شۆفێران تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بکەن بە بابەتێک کە لەئێستادا لە قۆناغی جێبەجێ کردندا نییە، وە ورووژاندنی ئەم بابەتە سوود بە هیچ کەس و لایەنێک ناگەیەنێت وە ئەوان کەسانی پسپۆڕ و شارەزانین تا شیکاری لەسەر پرسی کامێراکان بکەن و تەنها مەرام لە پشتی ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە زیادکردنی ڤیو و کۆمێنت و لایکە بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی خۆیان".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لێرەوە ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە هەر بابەتێک پەیوەندیدار بێت بە کاروباری بەڕێوەبەرایەتیمان یاخود هەر پڕۆژەو بڕیارێکی هاتووچۆیی بە ڕوونی و بە ئاشکرایی لە ڕێی میدیا و پەیج و ماڵپەڕی فەرمی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاوی دەکەینەوە جگە لەو پێگە فەرمییانەمان هەر هەواڵ و ڕوونکردنەوەیەک لە هەر کەناڵ و سۆشیال میدیایەکی دیکە بڵاو بکرێتەوە هیچ بەهایەکی نییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار