هەپەگە: لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و هەشتی دیکەش برینداربوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان لە یەکەی شەهید دۆغان زنار حەوت ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان ئەنجام داوە بۆ یادی چەکدارانی بەرخۆدانی 14ی تەموز کە دەیانوت “بەرخۆدان ژیانە”.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایگەیاند، "هێزەکانمان لە یەکەی شەهید دۆغان زینار حەوت ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆ یادی چەکدارانی بەرخۆدانی 14ی تەموز کە دەیانوت “بەرخۆدان ژیانە”، خێرایی بەرخۆدانیان لە زیندانی ئامەد زیاد کرد و مێژووییترین ئیرادەیان نیشاندا".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "لە نێوان سێ بۆ 11ی تەموزدا هێزەکانمان بە فڕۆکە مۆڵگەکانی سوپای تورکیایان لە ناوچەی شەهید دەلیل زاگرۆس لە رۆژئاوای زاب کردە ئامانج و بنکەکانی تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیە دوو جار، بنکەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار جارێک، بنکەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەلی چوار جار بۆردوومانکراون".

بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی کوژرانی 5 سەربازی تورکیا و برینداربوونی هەشت سەربازی دیکەش، ئەمە جگە لە تێکشکاندنی دوو زرێپۆشی کیربی و زیانگەیاندن بە بنکەکانی تورکیا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، "هێزەکانی گەریلا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە بەردەوامەکانییەوە، ئاستێکی بەرزی قووڵی تاکتیکی، داهێنان، توانا و تەکنیکی بەدەستهێناوە".

ئەوەش هاتووە، "ئێمەی گەریلا هێزی ئازادی کوردستان هەموو زانیاریەکان لەگەڵ دیمەنە دۆکیۆمێنتارییەکانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی یەکەی شەهید دۆغان زونار بۆ گەلی نەتەوەیی و ڕای گشتیمان بڵاو دەکەینەوە، هەروەک پێشتر کردمان، بەڵام تورکیا هیچ کات زیانەکانی خۆی راناگەیەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار