وەزیری دارایی عێراق لەبارەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکرد
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێکی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی "توطين"کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، " بۆ بەدواداچوون دەربارەی چۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە توطين، نووسراوی ژمارە (780/د لە 3/6/2024)م ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە (17819 لە 11/7/2024) هەر سێ بانکی رەشید و رافیدەین و TBI ئاگادارکردووەتەوە لەچۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا تایبەت بە توطين".
وەزارەتی دارایی عێراق سورە لەسەر ئەنجامدانی "توطين"کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بانکی حکومی فیدڕاڵی رەشیدو رافیدەین و TBI.
بابهتی پهیوهندیدار
