هەر مامۆستایەک تاوەکو رۆژی پێنجشەممە هەژماری من نەکات مووچەکەی رادەگیرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەروەردەی هەولێر، ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەکاتەوە تاوەکو ئێستا هەژماری منیان نەکردووە، دەڵێت، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە گەر نەیکەن مووچەکانیان رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، نوسراوێکی ئاراستەی قوتابخانەکان کردووە و دەڵێت، ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی تا ئێستا "هەژماری من"یان نەکردووە ئەگەر تا رۆژی پێنج شەممە 18ی تەمووزی 2024، نەیکەن ئەوا مووچەکانیان رادەگیرێت.

جێگەی ئاماژەیە، (هەژماری من) هەژمارێکی بانکییە و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار