نێچیرڤان بارزانی: لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ کەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح دەکەن
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ کەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح دەکەن، کە دوێنێ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەلار لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسى لقى 22ی پارتى ديموكراتى كوردستانى پرسى، كه دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆي‌دا له كه‌لار له هه‌وڵێكى تيرۆركردن به ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى، رزگار بوو.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هه‌واڵپرسى و هيواى سه‌لامه‌تى بۆ خۆى و ياوه‌رانى بريندارى، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هه‌وڵه تيرۆرستييه و هه‌موو هه‌وڵێكى تيرۆرى سياسى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان به‌دواداچوون بۆ كه‌يسه‌كه ده‌كه‌ن تاوەكو ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه و رووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئه‌كره‌م ساڵح وێڕاى ئاماژه‌كردن به چۆنيه‌تيى هه‌وڵه تيرۆرستييه‌كه و زيانه‌كانى، سوپاس و پێزانينى بۆ خه‌مخۆرى و هه‌واڵپرسى و به‌دواداچوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
جێگەی ئاماژەیە، رووداوەکە کاتژمێر 09:22ی بەیانیی دووشەممە روویدا، کاتێک ئەکرەم ساڵح لەگەڵ پێشمەرگەیەک و شۆفێرەکەی لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دەیویست بچێتە دەوام، بەڵام وەک لە کامێرای چاودێری دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلەکەی دەتەقێتەوە، لە رووداوەکەدا هیچ کەسێک بە قورسی بریندار نەبوو.
