لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێردمداڵێکی تەمەن 15 ساڵان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا .
ئەووشخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان گیانی لەدەستداوە.
ئاماژی بەوەشکردووە،" لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو سەرنجام دەركەوت كە تۆمەتبار كارمەندە لە فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، هەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتنی و فەرمانی راستەوخۆی بەڕێز فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، تۆمەتبار دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرا" .
دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (ف ، ف ، م ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراق راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
