غالب محەمەد: بەغدا مووچەی هێزەکانی رۆژ و حسێن یەزدان پەنا و هێزە بیانییەکانی بڕی

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی نارد و مووچەی هێزەکانی رۆژ و حسێن یەزدان پەنا و هێزە بیانییەکانی بڕیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تەموزی 2024، غالب محەمەد، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "وەزارەتی دارایی و ئابووری، خشتەی مووچەی هێزئەمنییەكانی بڵاوكردەوەو ئاماژە بەوەدەكات، بڕی 26 ملیار و 790 ملیۆن دینار کورتهێنان لە کۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دروست بووە، بەغدا نەیناردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەش بودجەی هێزەكانی رۆژ كە پاراستنی هێزەكانی توركیای لە ئەستۆیە لە هەرێمی كوردستان و هێزەكانی حسێن یەزادان پەنا كە ماوەیك دژ بە خۆپیشاندان بەكاریان دەهێنا".
ئەوەشی وتوە، "ئێستا دەبێت بۆ خەڵك و هێزە ئەمنییەكان دەركەوتبێت كە قسەكانی ئێمە هەمووی راستبوو كە دەمانوت ئەم هێزانە لە بودجەی هەرێم پارەیان پێ دەدرێت و خەریكی پاراستنی بنەماڵەی بارزانین و هێزی توركیان، هەروەها بەهۆی بندیوارەكان و ئەو هێزانە، هێزی راستەقینەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان بێ مووچە بوون".
