زانیاری نوێ لەبارەی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان چارەسەركرا و هەفتەی داهاتوو مووچەکەیان دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تەموزی 2024، میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەكی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاویانكردەوە، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان وسەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان چارەسەركراوە.

ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوانە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵییەوە خەرج دەكرێت و رەوانەی هەرێمی کوردستان دەكرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تەموزی 2024 بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەشدەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار