هەپەگە: لە دوو چالاکیدا دوو زرێپۆش و دوو بارهەڵگری سوپای تورکیا تێکشکێندران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان داگیرکەری زاب و خاکورکیان کردە ئامانج، هەروەها چوار ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێکشکاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تەموزی 2024، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان زنجیرەیەک چالاکییان لە ناوچەکانی خاکورک و هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاب دژ بە سوپای تورکیا ئەنجامدا".

ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژی 15ی تەموزی 2024، لە دوو قۆڵەوە لە ناوچەی سەرکەلی دوو کاروانی سوپای تورکیایان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا دوو زرێپۆشی جۆری کیربی کرانە ئامانج و دوو بارهەڵگری سەربازی تورکیاش تێکشکێندران، بەڵام ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا دیارنین کە کوژراون".

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی هەپەگە بێت، "دوێنێ 17ی تەموز هێزەکانی گەریلا دوو چالاکیان لە هەرێمی شەهید دەلیل لە رۆژئاوای زاب دژ بە سوپای تورکیا ئەنجامدا، گورزی تووندیان لێوەشاندون، هەروەها لە رۆژانی 14 و 17ی تەموز هێزەکانی گەریلا دوو چالاکییان لە ناوچەی خواکورک ئەنجامداوە بەرپەرچی ئەو هێلیکۆپەتەریان داوەتەوە کە هەوڵیانداوە بنکەی سەربازی لە ناوچەکە دابمەزرێنن".

لە راگەیەندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بەو هێرشانە کردووە کە لە رۆژەکانی 17 و 18ی تەموز ئەنجامیان داوە، لە رۆژی 17ی ئەم مانگە تورکیا مەیدانەکانی شەهید شەریف و کۆلێت لە ناوچەی خاکورک سێ جار، گۆڕەپانی دێرش لە ناوچەی کاری جارێک، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار و گردی ئامدە لە ناوچەی شەهید دەلیل لە رۆژئاوای زاب بوون دوو جار بۆردوومان کراوە، بە گشتی شەش جار تورکیا بۆردوومانی ئەو ناوچانەی کردووە".

ئەوەش هاتووە، "لە رۆژی 18ی مانگ تورکیا گۆڕەپانی بەرخۆدانی لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل لە رۆژئاوای زاب بە فڕۆکە بۆردوومان کردووە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار