ژنێکی تەمەن 45 ساڵ بەهۆی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە گیانی لەدەستدا
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ناحیەی دینارتە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەھۆیەوە ژنێکی تەمەن 45 ساڵ گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، 20ی تەمووزی 2024، عەقید ئیبراھیم فەریق، بەڕێوبەریی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە سەنتەری ناحیەی دینارتە، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن.
دەشڵێت، بەھۆی رووداوەکەوە ژنێکی تەمەن 45 ساڵ گیانیلەدەستدا.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، تائێستا ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نازانرێت و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بابهتی پهیوهندیدار