لاهور شێخ جەنگی كار و چالاكییەكانی فراوان دەكات
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی لیستی بەرەی گەل، كار و چالاكییەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان چردەكاتەوە.
لاهور شێخ جەنگی دەستی بە جووڵە سیاسیەكانی كردووە بە هەردوو ئاڕاستەی ناوخۆیی و دەرەكی، هاوڵاتی زانیویەتی كە هەفتەی رابردوو لاهور شێخ جەنگی سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بەریتانیای كردووە و لە نزیكەوە چەند بەرپرس و كاربەدەستێکی ئەو دوو وڵاتەی بینیوە.
لەناوخۆی كوردستانیش كەوتۆتە جووڵە و خەڵك بینین.
هەروەها هاوڵاتی ئەوەشی زانیوە كە بەرەی گەل بڕیاری داوە لەسەر ئاستی هەرچوار پارێزگاكەی كوردستان هەڵمەتێكی هەڵبژاردنی فراوان دەستپێبكەن. لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ لەشاری هەولێر بەشێكی زۆری هەوادار و خەڵكی ئاسایی ئەو شارەی بینیوە.
بابهتی پهیوهندیدار