zhyr

لاهوور شێخ جەنگی: دەمانەوێت گۆڕانکاری و چاکسازی گەورە لە دەسەڵات و حکومڕانی ئەنجامبدەین

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لاهوور شێخ جەنگى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ لیو جیون کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، دەمانەوێت گۆڕانکاری و چاکسازی گەورە لە دەسەڵات و حکومڕانی ئەنجامبدەین، کە پێشتر نەتوانراوە بکرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە 24ی تەموزی 2024، لاهوور شێخ جەنگی پێشوازییکرد لە لیو جیون، کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا بیرورایان ئاڵوگۆڕکرد دەربارەی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکە جەختکرایەوە، لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان.

هەروەها باس لە، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستانکرد و گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنمان دووپاتکردەوە لە وادەی دیاریکراودا.

ئاماژەیان بۆ ئەو پرۆژە و پلانانەکرد کە وەک بەرەی گەل ئامادەمانکردووە کە دەمانەوێت بیکەینە بەرنامەی لیستەکەمان بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە گۆڕانکاری و چاکسازی گەورە  لە دەسەڵات و حکومڕانی ئەنجام بدەین کە پێشتر نەتوانراوە بکرێت.

لە کۆتایی دیدارەکەدا گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستانمان لە بوارەکانی کەلتوری بازرگانی و ئابوری و تەواوی بوارەکانیتر دووپاتکردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار