چارەنووسی 60 کۆچبەر نادیارە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەک کۆچبەر کە بەشێکیان کوردی باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستانن لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بە رێکەوتوون و چارەنوسیان نادیارە.
ئەمڕۆ شەممە 27ی تەموزی 2024، رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچ رایگەیاند، "لە کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە زیاتر لە 60 کۆچبەر کە بەشێکی زۆریان کوردی باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستانن، لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەرێکەوتوو و تائێستا چارەنووسیان دیار نییە".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەشێک لەو کۆچبەرانە لە رێگەی تەلەفونەوە پەیوەندییان بە کەسوکارییانەوە کردووە و داوای بەھاناوەچوونیان کردووە".
ئەوەش لە کاتێکدایە ھەر ئەمڕۆ پۆلیس و ھێزی دەریاوانی فەرەنسا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران، شەش بەلەمی چوپی کۆچبەرانیان کونکردوسە و نەیانھێشتووە بڕۆن.
بابهتی پهیوهندیدار