بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی بکوژێک ڕادەگەیەنێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمشەو لە گەڕەکی ڕاپەڕین لەشاری سلێمانی، لەبازاڕی لەفە فرۆشەکانی ئەو گەڕەکە بەهۆی دەمەقاڵێوە کەسێک بە گوللە کوژرا و هاوڵاتییەکی دیکەش برینداربوو، بەڕێوبەرایەتی ئاسیشی سلێمانیش دەڵێت بکوژ دەستگیرکراوە.

ئەمشەو، 27ی تەمووزی 2024، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ی ٢٠٢٤/٧/٢٧ لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک، ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکەن".

دەشڵێت، "لەپێناو سەروەربوونی یاسا کارمەندێکی ( هێزەکانی کۆماندۆ )بەتۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە، لەلایەن کۆماندۆی کوردستان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار