دەیان دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی 250 دار سووتان

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کە هۆکارەکەی نەزانراوە دەیان دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی 250 داری سنەوبەر و کالیپ تۆز لە سنووری قەزای دوکان سووتان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی تەموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "لە گەڕەکی بانوانی قەزای دوکان ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای ڕووداوەکە مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی و بە هاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەو ئاسایشی دوکان و هاووڵاتیان توانرا ئاگرەکە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا کۆنتڕۆڵ بکرێت".

پۆلیسی دارستان ڕاشیگەیاند، "هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە کە سووتانی نزیکەی 30 دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی 250 داری سنەوبەر و کالیب تۆزی لێکەوتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار