نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ ئەم مانگە زیادیکردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی تەموز بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی تەموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تەموز دیاریکرد، کە بریتییە لە 258 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".

ئاماژە بەوەکراوە، "بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 258 دینار".

جێگەی ئاماژە بۆکردنە، مانگى ڕابردوو نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان 254 دینار بوو.

پێویستیشە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار