یاسای پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە عێراق هەموار دەکرێتەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیژنه‌كه‌یان تاوتوێی هه‌مواری ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ ده‌كات له‌وانه هه‌مواركردنه‌وه‌ی پاسپۆرتی دیپلۆماسی.
محەمەد شەمەری، ئه‌ندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق به رۆژنامه‌ی "الصباح"ی راگه‌یاند "لیژنه‌كه‌مان تاوتوێی هه‌مواری ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ ده‌كات له‌وانه هه‌مواركردنه‌وه‌ی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، ده‌زگای هه‌واڵگری، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایش و به‌رگرییه‌وه هه‌یه".
ئاماژەی بەوەشداوە، "هه‌ندێك بڕگه‌ی یاسایی پاسپۆرتی دیپلۆماسی هه‌مواركراونه‌ته‌وه بۆ ئاسانكاریكردن لە رێوشوێنەكانی، هەمواركەش دوای ئەوە ئەو تۆمەتانە دێت كە ئاڕاستەی هەردو وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق كراوەن، سەبارەت بەوەی بەشێوەیەكی ناڕەوا پاسپۆرتی دیپلۆماسیان داوە بە هه‌ندێك كه‌س، بەڵام دوای بەدواداچون بۆیان روونبوەتەوه كه تۆمه‌ته‌كان هیچ بنەمایەكی راستیان نییه".
شەمەری باسی لەوەشکردووە، "ژماره‌ی پاسپۆرته دیپلۆماسیه‌كان كه به‌خشراون ته‌نها هه‌زار و 600 پاسپۆرتن و ئه‌و ژمارانه‌ی كه له میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان باس دەكرێن راست نین".
وتوشیەتی، "به‌پێی هه‌مواره نوێكه پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە ئەندامی خێزانەكانیان دەسەنرێتەوە كاتێك تەمەنیان دەگاتە 24 ساڵان و ده‌بێته پاسپۆرتی ئاسایی، بەڵام بۆ منداڵ و هاوسەرەكانیان ناگۆڕێت، هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به ده‌نگی په‌رله‌مانتاران".
