سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێدانی قەرز و پێشینەکان رادەگرێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بە یەکجاری پێدانی قەرز و پێشینەکان رابگیرێت و دەڵێت، پێدانی قەرز کاری بانکە ئەهلییەکانە نەک وەزارەتەکانی حکومەت.
بەپێی نووسراوێک کە ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی دارایی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی 29ـی 5ـی 2024 لەبارەی پێداچوونەوە بە قەرزەکان، هەردوو وەزارەت رادەسپێرن پێداچوونەوە بە پێدانی قەرز بکەن و ئەنجامەکەی بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران".
ئاماژە بەوەشدەکات، "لە بنەڕەتدا قەرز کاری بانکەکانە نەک وەزارەتەکان، حکومەت تەنها دەتوانێت پشتیوانی کارئاسانی بۆ بانکەکان پێشکەش بکات، بە یاسا و رێنماییش مافی هاووڵاتیان بپارێزێت".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوەشدەکات، "دەکرێت حکومەت لەم بابەتەدا رۆڵی زامنکار ببینێت، نەک لە بودجەی گشتی قەرز بدات".

