دهستهی داكۆکیكردن له سروشت و موڵكی سلێمانی: با ئاسایی تهماشای سووتانی چیای گۆیژه نهكهین
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئهمڕۆ دووشهممه 29ی تهمموزی 2024 دهستهی داكۆکیكردن له سروشت و موڵكی سلێمانی راگهیهندراوێكی لهژێر ناوی "با ئاسایی تهماشای سووتانی چیای گۆیژه نهكهین.." بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند، "بهرهبهیانی 29ی تهموزی 2024 ئاگر له بناری چیای گۆیژهی باكووری سلێمانی كهوتهوه و بههۆی ئهو رهشهبا بههێزهوه كه ههڵیكردووه له ماوهیهكی كهمدا رووبهرێكی بهرفراوانی چیاكهی گرتۆتهوه و تابهیانی بهردهوام بووه، بهپێی زانیارییه سهرهتاییهكان نزیكهی 15 ههزار داری جۆراوجۆری تهمهن جیاواز سووتاون".
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، چیای گۆیژه زۆرێك له دارستانهكهی ئاگربڕ كراوه و له ههندێك شوێندا ئاگربڕهكهی نزیكی 10 مهتر پانه، نازانین به چ قودهرتی قادرێك ئهم ئاگره پهڕیوهتهوه لهو ئاگربڕانه و ئهو رووبهره فراوانهی سووتاندووه.
دەقی ڕاگەندراوەکەی دهستهی داكۆکیكردن له سروشت و موڵكی سلێمانی:
با ئاسایی تەماشای سووتانی چیای گۆیژە نەکەین..
بەرەبەیانی ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٤ ئاگر لە بناری چیای گۆیژەی باکوری سلێمانی کەوتەوەو بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەوە کە هەڵیکردووە لە ماوەیەکی کەمدا رووبەرێکی بەرفراوانی چیاکەی گرتۆتەوەو تابەیانی بەردەوام بووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی ١٥ هەزار داری جۆراو جۆری تەمەن جیاواز سووتاون.
کەوتنەوەی ئاگرەکە ئەگەر لە کاتێکی تردا بووایەو کاتژمێر نزیکی ٣:٣٠ بەرەبەیانی نەبووایە رەنگە بە ئاگرکەوتنەوەیەکی ئاسایی ناوزەد بکرایە، بەلآم کاتێک کە ورد دەبینەوە لە کاتەکەی و لە بەرەبەیانێکدا کە رەشابەیەکی بەهێزیش لە ناو سلێمانیدا هەڵیکردبوو کەس خۆی پێنەدەگیرا، خەڵکانێکی سەیرانکار چیدەکەن لەو کاتەدا لە سەر ئەو چیایە تا ببنە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە.
لەلایەکی ترەوە چیای گۆیژە زۆرێک لە دارستانەکەی ئاگربڕ کراوەو لە هەندێک شوێندا ئاگربڕەکەی نزیکی ١٠ مەتر پانە، نازانین بە چ قودەرتی قادرێک ئەم ئاگرە پەڕیوەتەوە لەو ئاگربڕانەو ئەو رووبەرە فراوانەی سووتاندووە.
چیای گۆیژە لە سەرەتایترین خزمەتگوزاری ئاگرکوژانەوەو ئاودێری و چاودێریکردن و دەستیکار بێ بەشە.
تا ئێستا هیچ سیستەمێکی ئاگرکوژاندنەوەی نییە، بگرە لەوەش زیاتر لە هەموو چیای گۆیژەدا تاکە بیرێکی تێدا نییە لە کاتێکدا کە بە بڕێک پارەی کەم دەتوانرێت چەندان بیر هەڵبکەندرێت و لەو رووشەوە رووپێووی ( کەشفی ) بۆ لێدانی بیر بۆکراوە، بەلآم پارەی بۆ خەرجناکرێت.
ژمارەی ئەو کرێکارانەی کە ئاودێری و چاندانی نەمام و ئاگربڕیش دەکەن بۆ ئەو چیا گەورەیە تەنها ١٠ کرێکارن، لە کاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا رۆژانە سەدان کرێکار کاری لەو چیایەدا کردووە.
هەرچەندە لە بناری چیاکە بنکەیەکی پۆلیسی لێیە، بەڵام نە جێگەی بنکەی پۆلیسەکە باشە، نە ئەو ژمارە کەمەش دەتوانی سەرپێچیکردن لەو چیا گەورە قەرەباڵغەدا رابگرێت، لە کاتێکدا کە پێویستە ئەو چیایە لە لە هەموو شوێنێکەوە لەلایەن پۆلیس و بگرە لە رێگای کامێراشەوە چاودێری بکرێت.
ئێمە لێرەوە لایەنە دەسەڵاتدارە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی و دادگاو داواکاری گشتیش ئاگادار دەکەینەوە کە بەرامبەر ئەو سووتانە هەریەکەو لەلای خۆیەوە هەڵوێستەیەک بکات و بە رووداوێکی ئاسایی تەماشای نەکات، لە کاتێکدا کە پێشتر ئێمە سووتانی لەو جۆرە بە دەستی ئەنقەست و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لە گۆیژەو شوێنەکانی تری سلێمانیمان بینیووە.
دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی
٢٩ ی تەموزی ٢٠٢٤