سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لە بەغدا تاڕادەیەك چارەسەربووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم لە بەغداوە هیچ گرفتێك نەماوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی سێ مانگە هەرێمی كوردستان پابەندە بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تەموزی 2024، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هیچ گرفتێك نەماوە و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان تارادەیەك چارەسەربووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ماوەی سێ مانگە هەرێمی كوردستان پابەندە بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت حكومەتی هەرێم ئامادەیە".

لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وتی، "لیستی خانەنیشینان بە یاسا نوێیەكە ئامادەكراوە و دواتر حكومەتی عێراق بڕیاردەدات كە لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار