ئینستاگرام لە تورکیا بلۆکرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تورکیا بەکارهێنانی پلاتفۆرمی ئینستاگرامی ڕاگرت و لە ئێستادا هاوڵاتیانی باکووری کوردستان و تورکیا ناتوانن پلاتفۆرمەکە بەکاربهێنن.

ئەمڕۆ هەینی 2ی ئابی 2024، ئینستاگرام کە یەکێکە لە گەورەترین پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا لە جیهاندا لە تورکیا بلۆکرا و بەکارهێنەرانی کێشەیان هەیە لە چوونە ناو پلاتفۆڕمەکە، سەبارەت بە هۆکاری ئەو بلۆککردنە، تائێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن کاربەدەستانەوە نەدراوە. 

هاوکات، دامەزراوەی پەیوەندی و زانیارییە تەکنۆلۆژییەکان لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بە بڕیاری دامەزراوەکەمان، لە ئەمڕۆ هەینی 2ی ئابەوە، ڕێگری لە کارکردنی ئینستاگرام دەکرێت و دامەزراوەکە و هیچ دامەزراوەیەکی دیکەی فەرمیی تورکیا، هۆکاری ڕێگرتن لە کارکردنی ئینستاگرامییان ڕووننەکردووەتەوە.

کاتێک هاوڵاتییەک لە تورکیا دەیەوێت بچێتە ناو پلاتفۆرمی ئینستاگرام لە تورکیا، ئۆتۆماتیکی لە ماڵپەڕەکەدا نووسراوە "instagram.com" بە بڕیاری دامەزراوەی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری لە 02/08/2024 و ژمارە 490.05.01.2024.-608983 رێگری لێکراوە.

 ئەمەش لە کاتێکدایە فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە ڕۆژی 31ی تەمووزی 2024 ڕایگەیاند، "بە توندی سەرکۆنەی ئینستاگرام دەکەین کە بەبێ پیشاندانی هیچ پاساوێک، ڕێگریی لە پرسەی هاووڵاتییانمان دەکات کە بەبۆنەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنییەوە بڵاویدەکەنەوە، ئەم کارە هەوڵێکی سانسۆرکردنی زۆر ڕوون و ئاشکرایە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار