تەرمی 13 کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە کوردستان

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەرمی 13 کۆچبەری کورد کە لە ڕۆژی 17ی حوزەیرانی 2024، لە یەختەکەی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوتبوون ئەمڕۆ دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئه‌مڕۆ هەینی 2ی ئابی 2024، تەرمی 13 کۆچبەری کورد، کە لە یەختەکەى ئیتاڵیا ژێرئاو کەتبوون و بە تەواوى ناسراونەتەوە، لە ئیتاڵیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان و لە زێدى خۆیان بەخاکدەسپێردرێن.

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی 17ى حوزەیرانی 2024، ، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێکشکاوە و دەیان کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن خنکاون.

دواىی گەڕانێکى چەند ڕۆژى تیمەکانى فریاگوزارى، هەشت تەرمى کوردى هەرێمى کوردستان و پێنج تەرمیان خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستانن و ئەمڕۆ دەگەرێنرێنەوە هەرێمى کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار