ئاگر لە وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ کەوتەوە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ بەڕێگەوەن بۆ شوێنی ڕووداوەکە.

لوقمان حەسەن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ بە هاوڵاتی ڕایگەیاند، "ئاگر لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای چەمچەماڵ کەوتەوە و تەیمەکانیان بەڕێگاوەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە".

هەروەها رەمەک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە هاوڵاتی وت، "ئاگرەکە لە لە چێشتخانەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای چەمچەماڵ کەوتووەتەوە و لەكاتی تێكردنەوەی بوتڵی غازی چێشتخانەكە رووداوەكە دروستبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاگرەکە تەنها لەو بەشی چێشتخانەکەیە و تەشەنەی نەکردووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیدان".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار