قایمقامی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی شاخی گۆیژە دەستگیرکرا
5 مانگ لەمەوپێش
هاولاتی
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند جارێک ئاگر لە چیای گۆیژە کەوتەوە، ئەمڕۆ قایمقامی سلێمانی دەستگیردنی کەسێکی ڕاگەیاند بە تۆمەتی سووتاندنی چیاکە.
ئەمڕۆ شەممە 4ی تەموزی 2024، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، "کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی چیای گۆیژە دەستگیرکراوە".
تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژدا پێنج جار ئاگر لە شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە و دەوروبەری کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 500 سەد دۆنم زەوی و هەزاران دار سووتاون.
بابهتی پهیوهندیدار