شارەوانی سلێمانی لەبارەی دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون لە گۆیژە ڕوونکردنەوە دەدات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شارەوانی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیدەکاتەوە، بناری چیای گۆیژە بکرێتە پڕۆژەی نیشتەجێبوون.
لە ڕوونکردنەوەکەی شارەوانی سلێمانی هاتووە:"چەند ڕۆژێکە لەدوای سوتانی بەشێک لە شاخی گۆیژە، هەندێک پەیج و ڕاگەیاندنی نافەرمی باس لە ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون دەکەن لە سەر ئەو شاخە و دامێنی شاخەکە کە دارستانی فەرمیە و ساڵانە خزمەت دەکرێت".
"لێرەوە ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین و "ڕایدەگەیەنین کە هیچ پلان و بڕیارێک لەئارادا نیە بۆ ئەنجامدانی (پڕۆژەی نیشتەجێبوون) لە شاخی گۆیژە"، ئەو دەنگۆیانەی کە باسی لێوە دەکرێت هیچ بنەمایەکی ڕاستی و دروستی نیە". شارەوانی سلێمانی وا دەڵێت.
بابهتی پهیوهندیدار
