کامێرای چاودێری تیژڕەوی لەسەرجەم شەقامەکانی هەولێر دادەنرێت
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە کامێرای چاودێری تیژڕەویی لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر دابنرێن و لەئێستادا کار بۆ ئەوە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، پرۆسەی دانانی کامێرای چاودێری تیژڕەوی لە شەقامەکانی 40 مەتری، 60 مەتری و 100 مەتری هەولێر دەستیپێکردووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بکەونە کار.
هەربەپێی زانیارییەکان ئەم سیستەمە جیاوازە لە کامێرای پۆینت توو پۆینت.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی جێبەجێکردنی دانانی کامێرای چاودێری تیژڕەویی و سیستەمی پۆینت توو پۆینتە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش لەسەرەتادا ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێکەوتەوەو لەسلێمانی سەرەتای ئەمساڵ چەند کامێرایەک شکێنران.

بابهتی پهیوهندیدار