پۆلیسی هەولێر دووبارە (دکتۆر سوهەیب)ی دەستگیرکردەوە
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دووبارە دەستگیرکردنەوەی (دکتۆر سوهەیب)ی ڕاگەیاند، ئەو کەسەی هەڕەشەی لە ئافرەتان دەکرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، "تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دووبارە (دکتۆر سوهەیب)یان بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەکردن لە ئافرەتان و خراپ بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی دەستگیر کردەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "تۆمەتباری ناوبراو، کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرابوو ،دواتر بە دەستەبەری (کەفالە) ئازاد کرابوو، دووبارە دەستی بە هەڕەشەکردن لە ئافرەتان کردبووەوە و هەروەها خۆی وەکو پزیشکی جوانکاریی ناساندبوو، کە لەو ڕێگایەوە ئافرەتانی هەڵدەخەڵەتاند و وێنە و ڤیدیۆی دەگرتن و هەڕەشەی لێ دەکردن، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دووبارە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرایەوە و ڕادەستی دادگا کرا".