كۆچبەرە كوردەكان ڕزگاركران

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، بەلەمێكی كۆچبەران كە 70 كۆچبەری لەسەر بووە لە كەناراوەكانی یۆنان كون بووە، پۆلیسی یۆنان بە هانایانەوە چووە و ڕزگاركران.

بەلەمێك لە توركیاوە بەرەو یۆنان بەڕێكەوتووە، بەلەمەكە كون بووە، كۆچبەرەكان تووشی مەترسی بوون و پێش ئەوەی بكەونە ناو ئاوەكەوە لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە ڕزگاركراون.

بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی هیچ پەنابەرێك نە خنكاوە وهەواڵە ڕاستەكە ئەوەیە تەنیا بەلەمەكەیان كون بووە، بەپێی زانیارییەكانیش دۆخی پەنابەرەكان باشە و هەموویان ڕزگاركراون و سەرجەمیان خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار