سبەینێ وادەی دیاریكردنی پارێزگاری كەركووك كۆتایی دێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی مۆبایلەوە نامە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نێردراوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە لە هۆتێلێكی بەغدا بەڕێوەدەچێت، پارتیش دەیەوێت شكست بە كۆبوونەوەكە بهێنێت.
كاتژمێر (2:00)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بابلیۆنەوە نامەیەك لە گرووپی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دادەنرێت و داوا دەكرێت كاتژمێر (8:00)ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا ئامادە بن بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە، بەڵام كاتژمێر (5:00)ی بەرەبەیان نامەكە ڕەش دەكرێتەوە و كاتژمێر (8:00)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە دادەنرێتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەك لە پارتی ئەوان لە كۆبوونەوەكە ئامادەنابن و دەیانەوێت كۆبوونەوەكە پەكبخەن.
یەكێتی و بابلیۆن، بەیەكەوە شەش كورسییان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەیە.
