لیستی بەرەی گەل بە ژمارە 169 بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە 10ی ئابی 2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی لیست و کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

بەپێی تیروپشکەکە بێت لیستی بەرەی گەل بە ژمارە 169 بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، پێشتریش بەرەی گەل هەمان ژمارەی هەبووە و هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ژمارەکەیدا نەهاتووە.

بەرەی گەل بزووتنەوەیەکی نوێیە کە ئەمساڵ دامەزراوە و لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتیی لیستەکە دەکات بەشدار دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 ئەنجام دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار