کۆمیسیۆن ناوی کارمەندانی سەر سندووق بڵاودەکاتەوە
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
بڕیارە 20ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستە کۆمیسیۆن 40 هەزار کارمەند بەگرێبەست دادەمەزرێنێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی ئەلیکترۆنی هەڵبژێردراون و ئەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە، ئێستا دەتوانن لەلیستی پەسەندکراوەکان بەدوای ناوەکانیاندا بگەڕێین.
ئەوانەی ناویان لە لیستی پەسەندکراوەکان دایە تەنها بۆ رۆژی هەڵبژاردن گرێبەستیان لەگەڵ دەکرێت، لە بەرامبەریشدا لەنێوان 150 بۆ 250 هەزار دینارییان وەک پاداشت پێدەدرێت.
بۆ دۆزینەوەی ناوەکەت کلیک لەم بەستەرە بکە:

