خاوەن دووكانەكانی قەیسەریی هەولێر كرێ لە کرێچیەکانیان وەردەگرن

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەرچەندە بەشە سووتاوەكەی بازاڕەكە نەكراوەتەوە، بەڵام بەشێك لە خاوەن دووكانەكانی قەیسەری كرێی مانگانە لە دووكاندارەكان وەردەگرن.
بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر، چەند جارێك سووتاوە و دووكاندارانی خەریكی نۆژەنكردنەوەین.
بەپێی بەدواداچوونی هاوڵاتی ، مانگانە بەشێك لە خاوەن دووكانەكانی بەشە سووتاوەكەی بازاڕی قەیسەری كرێی مانگانە لە دووكاندارەكان وەردەگرن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تاوەكو ئێستا دووكانەكان نەكراونەتەوە و پرۆسەی نۆژەنكردنەوە تەواو نەبووە.
ئەوەش لەترسی دەرنەكردنیانە لەو دووكانانە.
بەشێك لە خاوەن موڵكەكان داوایان لە دووكاندارەكان كردووە و ئەوانیش بەناچاری كرێی مانگانەیان داوە.
نرخی كرێی مانگانە لە نێوان 600 تا 800 دۆلاری ئەمریكییە.

بابهتی پهیوهندیدار