حكومەتی هەرێم پارە دەداتە دانیشتووانی ئەو گوندانەی شەڕی پەكەكە و توركیای تێدایە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دانیشتووانی چەند گوندێكی ئامێدی بەناوی قەرەبووكردنەوەوە ڕێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان 103 خێزانی زیانلێكەوتوو شەڕی پەكەكە و توركیا قەرەبوودەكاتەوە.

ماوەی 30 ساڵە بەهۆی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیاوە، زیاتر لە 200 گوندی قەزای ئامێدی چۆڵكراون، ئەم شەڕە زیاتر لە یەك ملیار دینار زیانی ماددی هەبووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان سبەی سێشەممە بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆك، 103 خێزانی قەزای ئامێدی قەرەبووی ماددی دەكرێنەوە.

ئەو خێزانانە خەڵكی (گوهەرزێ، بەرچی، بەلاڤە، سەرگەلێ)ن، كە لە ئەنجامی شەڕی پەكەكە و توركیا زیانی ماددیان پێگەیشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار