جۆرێكی دەرمان كە لە ئەمریكا قەدەغەكراوە لە هەرێمی كوردستان ڕیكلامی بۆ دەكرێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هۆشداری لەبارەی دەرمانێكی ساختە بۆ درێژبوونی باڵا دەدرێت بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕیكلام بۆ دەرمانێكی درێژكردنی باڵا دەكرێت كە ساختەیە.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕیكلام بۆ پاودەری هایت گڕۆوس - height growth دەكرێت گوایە بۆ درێژكردنی باڵا بەكاردێت، بەڵام ئەم دەرمانە ساختەیە و داوا لە هاونیشتمانیان دەكرێت نەیكڕن.

" ئەو دەرمانە ڕێگەپێدراو نییە و مادەی شاراوەو مەترسیداری تێدایە، كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات".

كۆنترۆڵی جۆریی دەرمان وا دەڵێت. ئەم بەرهەمە لە ماڵپەڕە جیهانییەكانیش ڕیكلامی بۆ دەكرێت، بەڵام لەلایەن دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی بەكارهێنانی قەدەغە كراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار