وەزیری دارایی: هەماهەنگیمان لەگەڵ چاودێریی دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە هەیە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئابی 2024، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی دیوانی چاودێری عێراق ئەوەی خستەڕوو، کە هەماهەنگیان لەگەڵ چاودێری دارایی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی یاسای بوودجە هەموو سێ مانگ جارێک پێویستە لیژنەیەکی چاودێری دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، وردبینی لە خەرجی، داهات، لیستی مووچە و میلاکات لە مانگی دووەمی ساڵی 2024 دەکەن.
بەپێی ڕاگەندراوی فەرمی وەزارەتی دارایی، لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی چاودێری دارایی هەبووە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هونەری و تەکنیکیەکانی تایبەت بە خەرجی، داهات، لیستی مووچە و میالاکات بەردەوام دەرگای وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانیان بەڕویاندا کراوە بووە.
جێگەی ئاماژەیە، دیوانی چاودێری دارایی عێراق لای خۆیانەوە پشتیوانی و هەماهەنگی وەزارەتی داراییان کرد، کە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ چارەسەری ئەو کێشەو گرفتانەی لە بواری ژمێریاری، بودجەو داهات و خەرجییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەبووە.
