ئەمشەو یەکەم مانگی تابان لەئەمساڵدا دەردەکەوێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مانگی تابان لەو کاتەدا دەردەکەوێت کە مانگ دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوی و بە گەورەیی و گەشاوەیی دەبینرێت.

مانگی تابان لە دیدی مرۆڤدا بەگەورەیی قەبارەکەی و پڕشنگداری و گەشاوەییەکەی لە مانگەکانی دیکە جیادەکرێتەوە، ئەمشەو بۆ یەکەمجار لەمساڵدا لە ئاسمانی کوردستان و زۆربەی ناوچەکانی جیهان دەبینرێت.

کەمترین دووری لەنێوان مانگ و زەوی، کە ئەم شەو ڕوودەدات ٣٦١ هەزار و ٩٦٩ کیلۆمەترە، لەکاتێکدا زۆرترین دووری نێوانییان ٤٠٥ هەزار و ٦٩٦ کیلۆمەترە و ئەمشەو قەبارەی مانگ ١٣-١٤٪ گەورەتر و ڕووناکییەکەی ٢٧-٣٠٪ لە مانگی ئاسایی زیاترە.

کاتژمێر ٦:٥٩ خولەکی ئێوارە بەکاتی هەولێر مانگ لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات هەڵدێت و تا چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت.

جگە لە ئەمشەو ئەمساڵ سێ جاری دیکە، مانگی تابان لە ١٨-٩ و ١٧-١٠ و ١٥-١١ بەدیدەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار